لە بارەی ئیسرائیلەوە
روسیا هۆشداری دەدات بە ئەمەریکا


لە بارەی پێدانی راستەوخۆی یارمەتی سەربازی بە ئیسرائیل، ڕووسیا هۆشداری دەدات بە ئەمەریکا.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەدواین لێدوانیدا ڕایگەیاند کە هێشتا دەرفەت هەیە بۆ چارەسەرکردنی ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل بە ڕێگەی ئاشتیانە و دیپلۆماسی.

لە راگەیاندنەکەدا کە چوار شەممە ١٨ ی حوزەیران بڵاوکرایەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دا بە واشنتۆن لە پێشکەشکردنی یارمەتی سەربازی ڕاستەوخۆ بە ئیسرائیل. 

لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختی کردەوە کە مۆسکۆ ئامادەیە هەوڵەکانی ناوبژیوانی پێشکەش بکات لە چوارچێوەی ئەم ململانێیەدا.

ئەم هەوڵە تا ئێستا لەلایەن ناوەندێکی زۆری ئەورپای رۆژئاوا و ئەمەریکاوە رەتدەکرێتەوە.




PM:02:53:18/06/2025