سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت" بە یەکگرتوویی و نەتەوەیی دەتوانین ئەم ڕۆژە سەختانە تێپەڕێنین".
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەگەر گەل لەگەڵمان بێت، هیچ کێشەیەک وڵات ناخاتە مەترسییەوە، بۆیە زۆر گرنگە هەموو ڕێوشوێنەکان یەکدەنگ بن لەگەڵ پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانی".
دەشڵێت" من باوەڕم وایە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزیی نەتەوەیی هەموو قەیرانێک تێدەپەڕێنین".
سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند" بەرپرسان و دەزگا جۆربەجۆرەکان بە تایبەت دامەزراوە پاڵپشتیکارەکانی وەک کۆمیتەی فریاگوزاری و چاودێری کۆمەڵایەتی دەبێت دڵنیابن لەوەی لە ئەگەری ڕوودانی کێشە یان ڕووداوێکدا ڕەوشی هەموو هاوڵاتییەک بەخێرایی چارەسەر بکرێن و هەموو پێداویستییەکانیان دابین بکرێن".
پزیشکیان وتیشی" گرنگە خەڵک بزانن کە دەسەڵاتداران لە پاڵیان دەوەستن و هەوڵ بدەن بۆ دابینکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ هاوڵاتیانیان".
لە کۆتاییدا پەیامەکەیدا پزیشکیان داوای لە سەرجەم بەرپرسان کرد بە تەواوی پابەندبن بە پرەنسیپەکانی ئاسایش و پاراستن و بەگوێرەی ئەو ڕێنمایانەی کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەرچووە، بۆ ئەوەی کەس ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەک نەبێتەوە.
پزیشکیان: ئەم ڕۆژە سەختانە تێ دەپەڕێنین