خامنەیی فەرماندەی نوێی هێزی زەمینی سوپای پاسداران دەستنیشاندەکات

نوسینگەی ڕێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕاسپاردەی فەریق محەمەد کەرەمی وەک فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی مێهر، عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران فەرمانێکی دەرکرد و فەریق محەمەد کەرەمی وەک فەرماندەی نوێی هێزی زەمینی سوپای پاسداران دەستنیشانکرد.

بەپێی ئەو فەرمانە بڕیارەکە" بە پشتبەستن بە پێشنیاری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و لێهاتوویی و ئەزموونە بەنرخەکانی" هاتووە.

هەروەها عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ستایشی ئەو هەوڵەی کرد کە لەلایەن مەیجر جەنەراڵ محەمەد پاکپوور لە ماوەی فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران دا.



PM:12:01:19/06/2025