وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی چه‌ند كاتژمێری ڕابردووی ئێران بۆ سه‌ر شاره‌كانیان، زیاتر له ٢٧٠ هاووڵاتیی ئیسرائیلی بریندار بوونه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، ١٩ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند" ٢٧١ هاوڵاتیی ئیسرائیلی له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر شاره‌كانیان، بریندار بوونه و گه‌یاندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل وتووشیه‌تی" چوار بریندار برینه‌كانیان سه‌خته و ١٦ی دیكه‌یان دۆخی ته‌ندروستیان مامناوه‌ندیییه و ئه‌وانی دیكه‌یان برینه‌كانیان سووكه".
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئێران شه‌پۆلێكی دیكه‌ی هێرشی مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرده‌وه، له لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل هێرشه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و له ته‌لئه‌ڤیڤ و حه‌یفا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئیسرائیلیش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ درا.
سوپای پاسدارانی ئێران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، له‌و شه‌پۆله‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆدا، چه‌ند ئامانجێكی سه‌ربازی و پیشه‌سازیی سه‌ربازیی له حه‌یفا و ته‌لئه‌ڤیڤ به ئامانج كراون.