سوپای پاسداران رایدەگەیەنێت" کەناڵی ١٤، کەناڵی پڕوپاگەندەی ناتانیاهۆیە"، دەشڵێت" لە ڕۆژانی داهاتوودا، ئەم کەناڵە دەبێتە ئامانجی هێرشی مووشەکی ئێران".
ئەمرۆ پێنجشەممە ١٩ی حوزەیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "کەناڵی ١٤، کەناڵی پڕوپاگەندەی ناتانیاهۆیە کە پشتگیری لە هەموو سیاسەتەکانی ناتانیاهۆ دەکات و وەک ناوەندێک بۆ پشتگیری لە (تیرۆریزم) ناسراوە."
دەشڵێت: "لە ڕۆژانی داهاتوودا، ئەم کەناڵە دەبێتە ئامانجی هێرشی مووشەکی ئێران".
داواش دەکات: "هەرچی زووترە پێکهاتەکانی ئەم تۆڕە (تیرۆریستییە) چۆڵ بکرێن و چیتر نەگەڕێنەوە ئەوێ".