پزیشکیان: تەنها ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان کۆتایی بە شەڕ دێنێت

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت" تاکە ڕێگا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێستای ناوچەکە، ڕاگرتنی دەستدرێژی بێ مەرجە بۆ سەر وڵاتەکەی". 

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" تاران هەمیشە بەدوای ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەدا بووە، بەڵام لەبەرامبەر بەردەوامی دەستدرێژییەکاندا بێباک نابین". 

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی" وەڵامدانەوەکانمان بۆ دوژمن توندتر دەبێت و وایان لێدەکات پەشیمان ببنەوە لە کارەکانیان".

دووپاتیکردەوە کە" هەر دەستپێشخەرییەک بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندن دەبێت بە وەستاندنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران دەستپێبکات".

پێشتریش عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی لەگەڵ کەس دانوستان ناکات لە کاتێکدا هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامە.



PM:01:10:20/06/2025