شەمخانی لەدوای دەنگۆی کوژرانی یەکەمین پەیامی بڵاوکردەوە

عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران، دوای برینداربوونی یەکەم لێدوانی دژی ئیسرائیل دا و ڕایگەیاند" رۆژی سەرکەوتن نزیکە".

عەلی شەمخانی،  راوێژکاری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێتران یەکەمی پەیامی لەدوای برینداربوونی بڵاوکردەوە و بەمیدیای فەرمی ئێرانی ڕایگەیاند" دەبێت دوژمن بزانێت بە شەڕکردن لەگەڵ ئێمە یاری بە ئاگر دەکات و جگە لە خۆڵەمێش هیچی تر بەجێناهێڵێت".

دەشڵێت" ڕۆژی سەرکەوتن نزیکە، ناوی ئێران بە درێژایی مێژوو وەک هەمیشە دەدرەوشێتەوە".

وتشی" من زیندووم و ئامادەشم بۆ مردن و قوربانیدان".

شەمخانی هەینی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران بە سەختی بریندارکرا و لەو ڕۆژەوە جگە لەم پەیامە نوێیەی هیچ زانیارییەک لەبارەی تەندروستی نییە، لە کاتێکدا ئیسرائیل دەڵێت" لە هێرشەکاندا شەمخانیمان کوشتووە".



PM:02:26:20/06/2025