عەباس عراقچی: ئاگربەستمان لەگەڵ ئیسرائیل جێبەجێ کردوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند" ئاگربەستیان لەگەڵ ئیسرائیل جێبەجێ کردوە "، وتیشی" هێزەكانمان ئازایانە تا دوا سات بەرگرییان كرد".

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی حوزەیران عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئیکس بڵاویکردەوە" ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژ بە ئیسرائیل لە کاتژمێر  (٧:٠٠) بەیانییەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە."

عراقچی دەشڵێت" ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان، تا دوا سات بەردەوام بوو لە سزادانی ئیسرائیل، لەسەر دوژمنكارییەكانی، تا کاتژمێر ٤:٠٠ بەیانی ئەمڕۆ".

عراقچی رایگەیاندووە" لەگەڵ هەموو ئێرانییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی هێزە چەکدارە ئازاکانمان دەکەم، کە تا دوا دڵۆپی خوێنیان ئامادەیی بەرگریکردن بوون لە نیشتمانە خۆشەویستەکەمان و، تا دوا سات وەڵامی هەر هێرشێکی دوژمنیان دایەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە درەنگانی شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا بلاویکردەوە کە ئێران و ئیسرائیل رازیبوون بە راگەیاندنی ئاگربەستی نێوانیان.




AM:10:04:24/06/2025