بێنیامین نەتەنیاهۆ: ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بۆ ئاگربەستی تەواوەتی کراوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای ١٢ ڕۆژ لە شەڕی بێ وێنەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵاتی ڕاگەیاند.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" دوای هەوڵە دیپلۆماسی و ئەمنییە بەرفراوانەکان، ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بۆ ئاگربەستی تەواوەتی کراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنەکە وردە وردە جێبەجێ دەکرێت، کۆتایی بەو شەڕە دێت کە لە ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوامە.

هەرەوەها جەختی لەوە کردەوە که "ئیسرائیل بەردەوام دەبێت له پاراستنی ئاسایشی خۆی و ئازادیی پێویست بۆ کردەوە لە هەموو کاتێکدا و له هەموو شوێنێکدا”.

 ناتانیاهۆ سوپاسی سەربازان و فەرماندەکان و هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی وڵاتەکەی کرد بۆ "سەقامگیری و یەکڕیزییان لەم ڕۆژە سەختانەدا”.




AM:10:22:24/06/2025