ئێران و ئیسرائیل دوای تێپەربونی ٣٣ کاتژمێر لە راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوانیان، دەرگای فڕۆکەخانەکانیان بۆ گەشتە ئاسمانییەکان کردەوە، بەرپرسێکی ئێرانی دەڵێت" گشتە ئاسمانییەکان هەنگاو بە هەنگاو دەستپێدەکاتەوە".
فاتیمه موهاجەرانی وتهبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند" له ئهمڕۆوه ههنگاو به ههنگاو گهشته ئاسمانییهكان له ناوچانەی کە ئاسایشی پێویستی هەیە و ئارامە دەستپیدەکاتەوە".
ئەم راگەیەنراوە دوای ٣٣ کاتژمێر لە تێپەرینی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل دێت، کە دوای ١٢ ڕۆژ هێرشی بەردەوامی دو ولات بۆ سەر یەکدی جێبەجێکرا.
لای خۆیشییەوە دەستەی فڕۆکەوانی ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند" گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بێن گۆریۆن دەستی پێکردوەتەوە."
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر سوریا و عێراق كردنهوهی ئاسمانی خۆیان بهڕوی هاتوچۆی ئاسمانیدا ڕاگهیاند.