سوپای پاسداران گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی راگەیاند

قەرارگای ناوەندی خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران رایگەیاند عەلی شادمانی فەرماندەی قەرارگاکە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە" عەلی شادمانی، فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، پاش ئەوەی هەفتەی پێشوو، لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بریندار بوو، ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی سپارد".

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرەخۆشیی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو و دۆست و هاوڕێکانی کرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە عەلی شادمانی تەنها چەند رۆژ لە دەستبەکاردبونی لە شوێنی غولامعەلی ڕەشید کە لە یەکەمین کاتژمێرەکانی هێرشی ئیسرائیل گیانی لەدەستدا بە هۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە برینداربوو.




PM:09:39:25/06/2025