ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لەسەر ئاستی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد کە نرخی هەر بەرمیلێک لە جۆری برێنت لەسەروو ٦٧ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتووەتە ٦٧ دۆلار و ١٨ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٦ دۆلار و ٦٩ سەنت بوو.
هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس ٦٥ دۆلار و ٧١ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٥ دۆلار و ٢٤ سەنت بوو.
دوای بڕیاری ئاگربەستی نێوان ئێران ئیسرائیل نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا ناجێگیری بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها لە دوای ئاگربەستەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامی جیاوازی سەبارەت بە داهاتی نەوتی ئێران ناردووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە سزا داراییەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی کەمی هەبووە لە ڕاگرتنی کڕینی نەوتی ئێران لەلایەن چینەوە.
بڕیارە ڕۆژی ٦ی تەموزی ئەمساڵیش هاوپەیمانی ئۆپێک کۆبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر سیاسەتی بەرهەمهێنان بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ.