دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دەسپێدەكەنەوە

ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەستپێدەکات.

کەناڵی ئێن بی سی نیوز، ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە" گفتوگۆکانی ویتکۆف باس لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێک دەکات بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بەرامبەر ڕزگارکردنی سزاکان".

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی. 

ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی نوێ لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدرێت، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەخستەڕوو.

بڕیار بوو لە ١٥ی حوزەیران خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە عومان بەڕێوەبچێت، بەڵام دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ئامانجە ئێرانییەکان هەڵوەشایەوە.



PM:11:01:28/06/2025