سوپاسالاری ئێران: ئەگەر هەیە ئیسرائیل ئاگربەست پێشێل بکات

سوپا سالار و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت" گومانمان هەیە ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاگربەست جێبەجێ بکات".

عەبدولڕەحیم مووسەوی، سوپا سالار و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند" ئێمە شەرمان دەستپێنەکردووە، بەڵام بەهەموو تواناکانمانەوە وەڵامی هێرشەکانمان داوەتەوە".

دەشڵێت" گومانمان لە ئیسرائیل هەیە کە ئاگربەست جێبەجێ بکات و لە ئەگەری هەر هێرشێک ئامادەیین بە هەموو هێزەوە وەڵام بدەینەوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە دوای پێنج ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران، تاران هۆشداری دەدات لە ئەگەری پابەند نەبوونی ئیسرائیل بە ئاگربەستەوە بە هەموو هێزەوە وەڵام دەدەنەوە.
 




PM:03:34:29/06/2025