جه‌دعون ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند'' فه‌رمانی ناردنی به‌په‌له‌ی هاوكاری مرۆیی بۆ دروزه‌كان له پارێزگای سوه‌یدا له باشوری سوریا ده‌ركردوه.''
جه‌دعون ساعر له‌لێدوانێكدا دەڵێت" له‌به‌ر ڕۆشنایی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر دروزه‌كان له سوه‌یدا و دۆخی ترسناكی مرۆیی ناوچه‌كه و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێداویستییه مه‌یدانییه‌كان، فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه به‌په‌له‌كانی بۆ دروزه‌كان له سوه‌یدا ده‌ركردوه.''
ڕونیشیكرده‌وه، پاكێجی هاوكارییه‌كه كه به‌های دو ملیۆن شیكڵه، ژه‌می خۆراك، ئامێری پزیشكی، كیتی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و ده‌رمان له‌خۆده‌گرێت، ئه‌م هاوكارییه‌ش له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دابینده‌كرێت.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م هاوكارییه به تایبه‌تی ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی دروزه‌كان ده‌كرێت له پارێزگای سوه‌یدا كه ڕاسته‌وخۆ به‌هۆی هێرشی تونده‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتوه.