فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزڵوم عەبدی لەگەڵ تۆم باراک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سوریا لە ئوردون کۆبوونەوە، دوای ئەو کۆبوونەوەیە زانیاری جیاجیا بڵاوکرایەوە، پێگەی ئەلمنیتەر ئاشکرای دەکات؛ دوای ئەو کۆبوونەوەیە پێگەی هەسەدە بەهێز بووە.
پێگەی ئەلمۆنیتۆر ئەمریكی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ ی تەموز بڵایكردوەتەوە " دوای كۆبونەوەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هگشتی قەسەدە لەگەڵ تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا و روداوەكانی ئەم دواییەی کە لە سوەیدا ڕویاندا پێگەی قەسەدەی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بەهێزترکردووە".
ئەو ماڵپەڕە ئەمەریکیە ناسراوە دەشڵێت " روداوەكانی سوەیدا دەرفەتێكی نوێیان بۆ قەسەدە رەخساندوە، تا پێگەی خۆی لە گفتوگۆكانی لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق بەهێزتر بكات هاوكات لە پشتیوانییەكانی ئەمریكا و فەڕەنسا بۆ ئەو هێزە زیاتر بووە".
" ئەوەی لە سوەیدا ڕوویدا سەلماندویەتی كە دەسەڵاتی دیمەشق توانای زاڵبوونی بەسەر روداوەكاندا نییە، هێزەكانی دەسەڵاتی سوریا شكستیان هێنا لە كۆنترۆڵكردنی سوەیدا ئەوەش وا دەكات گرنگیی زیاتر بە پێگەی قەسەدە بدرێت" ئەلمۆنیتەر وا دەڵێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا هۆزە کۆچکەرەکانی عەرەب بە پاڵپشتیی هێزەکانی ئەلشەرع هێرشیان کردە سەر شاری سوەیدا و نزیکە هەزارو ٢٠٠ کەس کوژران و، بەدەیان خەڵکی دروزی مەدەنی بە دیلی کوژران و شارەکە وێران کرا، هاوکات دروزەکانیش چەندان کەسیان لە هۆزە عەرەبەکان و هێزەکان ئەلشەرع کوشت وهەندێکیان دیل بوون. فڕۆکەکانی ئیسرائیلیش بۆ پاڵپشتی دروزەکان گورزی کوشندەیان لە میلیشیاکانی سەر بە شەرع و سوپاکەیان دا.