دەستەی ئەرکانی سوپای ئێران: پێویستە ئەمریکا و ئیسرائیل ئاگاداربن

دەستەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، هۆشداریدا لە هەر جۆرە دوژمنكارییەكی ئیسرائیل یان ئەمەریکا.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" بڵاویكردووەتەوە، دەستەی ئەرکانی سوپای ئێران وتویەتی” هۆشداریی بۆ ئەمریکا و رژێمی زایۆنی دووپات دەکەینەوە،  واز لە پیلانگێڕی لە دژی ئێرانی بەهێز بهێنن.” 

ئاماژەبەوەشکراوە، لە ئەگەری هەر حیسابێکی هەڵەدا، ئەوەی بووە رێگر لە جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی فراوان لە ماوەی شەڕی دوانزە رۆژەدا، دووبارە نابێتەوە.

راشیگەیاندوە”ئیسرائیل و ئەمریکا روبەڕوی پێشهاتی كتوپڕی نوێ و رێوشوێنی کوشندەترو بەهێزتر دەبنەوە لە پێشووتر.”



PM:08:19:16/08/2025