سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سێ شەممە ٩ی ئەیلول داوای له دانیشتوانی غه‌زه كرد خاكی غه‌زه به‌جێبهێڵن.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ئێستا له ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی ئاسمانیم ئاگاداركرده‌وه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا به‌ڵێنم پێدان تاوه‌ره تیرۆریستییه‌كان له غه‌ززه خاپور بكه‌ن، ئێمه ڕێك ئه‌وه ده‌كه‌ین، له دو ڕۆژی ڕابردودا ٥٠ تاوه‌ری له‌و جۆره خراونه‌ته خواره‌وه".
وتیشی، "ئێستا، هه‌مو ئه‌مانه ته‌نها پێشه‌كییه‌كن، ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كن، بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ره‌كی و چڕ، ئه‌وه مانۆڕێكی زه‌مینییه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كه ئێستا خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن و كۆده‌بنه‌وه بۆ چونه ناو شاری غه‌ززه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "به خه‌ڵكی غه‌ززه ده‌ڵێم، ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و به وردی گوێم لێ بگرن، ئێوه بینیتان و ئاگادار كراونه‌ته‌وه، له‌وێ ده‌ربچن و ماڵه‌كانتان جێبهێڵن".
ئەمە لە کاتێکدایە كۆی ژمارەی قوربانیانی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە لە رۆژی ٧ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٣ەوە گەیشتووەتە ٦٤ هەزار و ٤٥٥ كوژراو، كە زۆربەیان ژن و منداڵن، جگە لەوە ١٦٢ هەزارو ٧٧٦ كەسی تر برینداربوون.