بەهای تمەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست لە مێژوودا دابەزی

دوابەدوای ئەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر وڵاتەکەی شکستی هێنا نرخی تمەن بۆ نزمترین ئاست لە مێژوودا دابەزی.

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ئەیلول و دوابەدوای دەستپێکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران بەهای تمەنی ئیرانی بۆ نزمترین ئاست لە میژوودا دابەزی و هەر ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە ١١ ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بو بە کەمتر لە ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن.

لای خۆیەوە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند کە بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و گەلی ئێران بەسەر کێشەکاندا زاڵ دەبن و ئەو قۆناغەش تێدەپەڕێنن.




PM:03:17:27/09/2025