٢٠٠ سەربازی ئەمریکا رەوانەی ئیسرائیل دەکرێن

ئەمڕۆ نزیکەی ٢٠٠ سەرباز لە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) گەیشتوونەتە ئیسرائیل کە لەژێر سەرپەرشتی جەنەڕاڵێکی سوپای ئەمریکادا کاردەکەن.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە کە بەگوێرەی دەستەی پەخشی ئیسرائیلی، نزیکەی ٢٠٠ سەرباز لە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) گەیشتوونەتە ئیسرائیل کە لەژێر سەرپەرشتی جەنەڕاڵێکی سوپای ئەمریکادا کاردەکەن.

میدیاکانی ئەمریکا پێشتر ڕایانگەیاندبوو، ئەم ناوەندی هەماهەنگییە لە بنکەیەکی سەربازیدا دروستناکرێت، بەڵکو لە باشووری ئیسرائیل دەبێت، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێسیش چاوەڕوان ناکرێت ئەو هێزە نوێیە بچێتە ناو غەززە، بەڵکو ڕۆڵی زیاتری هەیە لە هەماهەنگی و چاودێریکردن و لۆجستی و ئاسایش لە ناو ئیسرائیلەوە.

یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی پلانەکەی ٢٠ خاڵیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە غەززە، پێکهێنانی هێزێکە بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، واشنتن ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر ناردنی ٢٠٠ سەرباز بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکە بەبێ بڵاوکردنەوەیان لە غەززە.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەگەڵ دەستپێکی ئاگربەستدا، حەماس ٢٠ بارمتەی زيندوو هەروەها چوار تەرمی ڕادەستی ئيسرائيل کردەوە، ڕۆژی سێشەممەش چوار تەرمی ديکەی ڕادەستکردەوە، بەڵام ئيسرائيل ڕايگەياند، يەکێک لە تەرمەکان ئيسرائيلی نەبووە. ژمارەی ئەو تەرمانەی کە لای حەماسن ٢٨ تەرمن و تا ئێستا ١٠ تەرم ڕادەستکراونەتەوە بەو تەرمەشەوە کە ئيسرائيل دەڵێت بارمتەی ئەوان نييە. لەبەرامبەردا، بەگوێرەی ئاگربەستەکە، ئيسرائيل هەزار و ٩٥٠ زيندانی ئازادکردووە کە ٢٥٠ کەسيان سزای زيندانی هەتاهەتای بوون.




PM:06:08:17/10/2025