بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە سوریا ژنێک برینداربوو
شەوی هەینی ١٤ ی تشرینی دووەم بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ژنێک برینداربوو.
ئاژانسی سانا، میدیای فەرمی حکومەتی سوریا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە ژنێک لە گەڕەکی " مزە " ی شاری دیمەشق بریندار بووە.
ئاژانسەکە هۆکاری تەقینەوەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئاراستەکردنی مووشەکێک لەسەر سەکۆیەکی جوڵاو.
لایەنی هێرشبەر لەلایەن ئاژانسەکەوە دیاری نەکراوە.
وڵاتی سوریا بە دەست دیاردەی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت و بوونی چەندان گرووپی میلیشیاوی لەناو سووپادا دەناڵێنێت.
PM:11:45:14/11/2025