گەنجێكی ئێرانی بەهۆی فەیسبوك بە 20 ساڵ زیندان مەحكوم كرا

هەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ لەئێران رایدەگەیەنن گەنجترین بەندكراوی دۆسیەی "چالاكانی فەیسبوكی" 5 ساڵی دیكە بە سزاكەی زیادی كرد‌و بە 20 ساڵ زیندان مەحكوم كرا.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردوە كە هەشت كەسی چالاك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە سەرجەم بە 127 ساڵ زیندان مەحكوم كراون.

چالاكانی مافی مرۆڤ دەڵێن كە بەتەمەنترین بەندكراو ژنێكی 42 ساڵە‌و گەنجترینیان كوڕێكی تەمەن 21 ساڵە كە بە 20 ساڵ زیندان مەحكوم كراوە.

ئەم گەنجە ناوی "مەسعود سەید تالبی" خوێندكاری ئەندازیاری كارەبا لەزانكۆی تارانە‌و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بە تۆمەتی سوكایەتی كردن بە پیرۆزییەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بە 20 ساڵ زیندان مەحكوم كراوە.




PM:04:05:22/12/2014