وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە بە هۆی پەتای ئەنفلۆنزاوە تا ئێستا ١١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە.
عەلی ڕەزا ڕەئیسی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە، ١٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ڕایگەیاند " گیان لە دەستدان بە ئەنفلەوەنزا گەیشتووتە ١١٠ کەس و زۆربەی ئەوانەی بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، پێشتر ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، ژمارەی تووشبوون بە خێرایی زیاد دەکات، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بڵابوونەوەی نەخۆشیەکە زیاتر بووە، ئەگەر خەڵک پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن، زیادبوونی ژمارەی تووشبووان تا ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت و دواتر کەم دەبێتەوە".
بە پێی قسەی جێگری وەزیری تەندروتی، لە پارێزگاکانی گوڵستان، قەزوین، هورمزگان، سیستان و بەلووچستان، خوزستان، تاران، کرماشان و هەمەدان، ژمارەی تووشبوانی پەتاکە زۆر زیاتر لە پارێزگاکانی تر.
ئەمە لە کاتێکدایە بە هۆی هاڵاوسانی ئابوریەوە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڵاتیان بە ئاسانی و نرخی گونجاو ناتوانن دەرمانی پێویست بەدەست بخەن.