لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکیدا شەش سەرنشین گیانیان لە دەستدا


فڕۆکەیەکەی تایبەتی بازرگانی لە ویلایەتی کارۆلینای باکور لە کاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوە تووشی ڕوداو بووە و ئاگری تێبەربوو، بەو هۆیەوە شەش کەس گیانیان لە دەستدا.

پێنج شەممە، ١٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ئیدارەی فڕۆکەوانیی فیدڕاڵی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کە ئەو ڕوداوەی ڕوویداوە فڕۆکەکە لە جۆری سینا سی ٥٥٠ بوە و لە فڕۆکەخانەی هەرێمی ستەیتسڤیل کۆنترۆڵی لە دەستداوە، خاوەندارێتی فڕۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ گرێک بیفڵ، شۆفێری ناسراوی پێشیڕکێکانی ناسکار، کە شەش کەس لەو ڕوداوەدا گیانیان لە دەستداوە.

ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ سەلامەتی گواستنەوە و ئیدارەی فڕۆکەوانی دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە. 




PM:11:52:18/12/2025