وەزیری پێشووی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل جەخت لەوەدەکاتەوە کە دابەشکردنی سوریا بەگوێرەی تائیفەو پێكهاتەكانی، پرسێكە پێش هاتنی ئەحمەد شەرع بۆ دەسەڵات لە سوریا رێککەوتنی لەسەر کراوە ودەڵێت" دروزەكان سەربەخۆیی خۆیان رادەگەیەنن".
ئەیوب قەرا، كە بەرەچەڵەك دروزییە، لە چاوپێكەوتندا لەگەڵ كەناڵی "الجزیرە" رایگەیاند" هەموو ئەوانەی شرۆڤەی رێككەوتنی پاریس دەكەن لەنێوان ئەسعەد شەیبانی و لایەنی ئیسرائیلی دەمەوێت مژدەیەكی گرنگتان بدەمێ، بەبێ سەربەخۆیی سوەیدا (ناوچەی دروز نشینەكان) هیچ رێككەوتنێك ناكرێت".
وتیشی" ئێمە هیچ گومانێكمان نییە لەوەی دروزەكان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێین، پێشتر سەربەخۆی لە پاریسەوە راگەیەندرا، بەمزوانەش سەربەخۆیی لە سوەیداوە رادەگەنرێت، هیواشی خواست كوردو عەلەوییەكان كۆنفیدراڵی یان دەوڵەتێكی سەربەخۆ بەدەستبهێنن، چونكە دابەشكردنی سوریا بوونی هەیەو رێكەوتون لەسەری پێش ئەوەی شەرع بگاتە دەسەڵات و بەردەوامن لەسەر ئەو رێككەوتنە".