ئاژانسێکی مافی مرۆڤ: کوشتنی ٦ هەزار و ٧١٣ کەس لە خۆیشاندانەکانی ئێران پشتڕاست دەکاتەوە

‌ئەرشیف


ئاژانسی هەواڵیچالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران (هەرانا) نوێترین ڕاپۆرتی لە بارەی ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکردەوە.

یەک شەممە، ١ شووباتی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند "تا ئێستا کوژرانی ٦ هەزار و ٧١٣ کەس لە خۆپێشاندانەکاندا بە بەڵگەوە پشتڕاست کراوەتەوە و بەدواداچوون بۆ پرسی کوژرانی ١٧ هەزار و ٩١ کەسی دیکە دەکەن کە هێشتا بەڵگەی تەواو لەبارەیانەوە کۆنەکراوەتەوە".

سەبارەت بە ژمارەی بریندار و دەستگیرکراوەکان، ئەو ئاژانسە بڵاویکردەوە "١١ هەزار و ٢١ کەس بریندار بوون کە برینی بەشێکیان سەختە، هەروەها ٤٩ هەزار و ٧٠ خۆپێشاندەر لە شارە جیاوازەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون".

٢٨ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، خۆپیشاندانەکان لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە دەستی پێکرد و دواتر گوازرایەوە بۆ شارەکانی دیکەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تا ئێستا ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن.




PM:06:49:01/02/2026