بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە ئەردۆغان بە 11 مانگ زیندان حوكم درا
ئەردۆغان
ئەندامێكی پێشووی شارەوانی شاری مێرسین بە تۆمەتی سوكایەتی كردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیابە 11 مانگو 20 رۆژ زیندان حكوم درا.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "رادیكاڵ"ی توركی، نوری ئوزدەمیر، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی شارەوانی شاری مێرسین كە سەر بە پارتی گەلی كۆمارییە لەكاتی هەڵبژاردنەكانی پێشووی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی بە گەندەڵی دارایی تۆمەتباركردبوو كە پاش سكاڵای ئەردۆغان، "نوری" بە 11 مانگ زیندانو 20 رۆژ زیندان حوكم درا.
PM:04:01:30/12/2014