سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت "دەبێت رێککەوتن بکەین، ئەگەرنا زۆر کارەساتبار دەبێت، نامەوێت ئەوە رووبدات، بەڵام دەبێت رێککەوتن بکەین".
پێنج شەممە، ١٢ شوبات ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند "دەبوو ئەوان هەر لە جارەی یەکەمەوە ڕێککەوتبان، بەڵام لە جیاتی ئەوە هێرشی چەکوشی نیوەشەویان بەسەردا هات، پێویستە ڕێککەوتن بە خێرایی ڕووبدات، من ئامادەم لەگەڵیان بدوێم تا بزانم دەگەینە ئەنجام یان نا، بەڵام ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن، ناچار دەبین بچینە قۆناغی دووەمەوە کە بۆ ئێران زۆر قورسە".
لە بارەی ناوڕۆکی کۆبونەوەکەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ترەمپ وتی "کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان کرد، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیارەکە لای ئەمریکایە کە ئایا ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران دادپەروەرانە و باش دەبێت یان نا" هۆشداریشی دا کە ئەگەر ڕێکنەکەون، "چیرۆکەکە دەگۆڕێت".
چوار شەممە، ١١ شوبات ٢٠٢٦، لە واشنتن سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ئێران لە بارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت ئێران کۆبونەوە.
هەینی ڕابردوو ٦ شوبات ٢٠٢٦، یەکەم دانوستاندنی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان بەڕێوەچوو.