بە وتەی سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان ئەمریکا بڕیاری لەبارەی ئێرانەوە داوە و خاڵی وەرچەرخان لەم یەک دوو هەفتەدا روودەدات و دەڵێت" ئەم هەموو کەشتیانە لەبەر ئەوە نەهاتوون کەش و هەوا لەم کاتەی ساڵدا خۆشە".
لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەمریکا پێویستی بە کردەوەی سەربازی دژی ئێران هەیە و دەڵێت" بڕیاری لەبارەی ئێران دراوە، ئەم هەموو کەشتیانە لەبەر ئەوە نەهاتوون کەش و هەوا لەم کاتەی ساڵدا خۆشە".
گراهام وتیشی" پڕۆژەیەکی هاوبەشی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ یارمەتیدانی لاوازکردنی توانای ئێران لە کوشتنی گەلی خۆی (وەك ئاماژەیەك بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە) هەواڵێکی پێشوازی لێکراو دەبێت".
بە وتەی گراهام گۆڕانی راستەقینە بەبێ قوربانیدان نابێت، ئەوەیە ئێمە دەیکەین، بە شێوەیەک لە شێوەكان دۆخەکە دەگۆڕین، هاوکارییەكان بەڕێوەن و دەبێتە واقیع بۆ گەلی ئێران.
ئەو سیناتۆرەی ئەمریکا راشیگەیاند" توانای سەربازی لە ئێستادا ئامادە دەكرێت، خاڵی وەرچەرخان چەند هەفتەیەکی ماوە نەک چەند مانگێک، هەر بۆیە من لێرەم".