هەوڵێکی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ شکستیهێنا


دەزگای پاراستنی نهێنی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە توانیویانە شکست بە هەوڵێک بهێنن بۆ هێرشکردنە سەر دۆناڵد ترەمپ کە چەکدارێک بە شێوەیەکی نایاسایی چووتە ناو کۆمەڵگەی مارالاگۆی لە ویلایەتی فلۆریدا، کە شوێنی پشوودانیەتی. 

یەک شەممە، ٢٢ شوبات ٢٠٢٦، ئەنتۆنی گوگلیێلمی، وتەبێژی دەزگاکە لە پۆستێکدا رایگەیاند "پیاوێکی چەکدار لەلایەن پاسەوانەکانی دەزگەی پاراستنی نهێنی و نووسینگەی پۆلیسی پام بیچـەوە کوژرا، دوای ئەوەی بە نایاسایی بەربەستە ئەمنییەکانی مارالاگۆی بەزاند".

پۆلیسی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کوژراوەکە گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بووە، لە نزیک دەروازەی باکووری کۆمەڵگەکە بینراوە، لە کاتێکدا تاپڕێک و دەبەیەک سووتەمەنیی پێبووە و لەو کاتەدا دۆناڵد ترەمپ لە واشنتن بووە.





PM:06:23:22/02/2026