وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیری شەڕی نێوان پاکستان وئەفغانستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵیت "تاران ئامادەی هەر جۆرە هاوکارییەکە بۆ بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن و هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات، بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان".
هەینی، ٢٦٧ شوبات ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی ڕایگەیاند "لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا کە مانگی پتەوکردنی هاودەنگییە لە جیهانی ئیسلامیدا، پێویستە ئەفغانستان و پاکستان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و لە ڕێگەی دیالۆگەوە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن".
لە مانگی تشرینی یەکەم ٢٠٥ وە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات زیادی کردوە و شەوی رابردوو و بەیانی ئەمڕۆ هێرش و بۆردومانەکانی پاکستان بۆسەر ئەفغانستان گەیشتە لوتکە.