وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عیراقچی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هەڕەشەی توند لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت "هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان بۆ ئەم ڕۆژە ئامادەن و وانەیەکی وەها بە دەستدرێژیکاران دەدەن کە شایستەی بن".
شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ دانانی وێنەی بڵاوکراوەیەکی ساڵی ٢٠١٢ دۆناڵد ترەمپ، نوسیویەتی "جەنگی ناتانیاهۆ و ترەمپ دژی ئێران بە تەواوی بێ پاساو، نایاسایی و ناڕەوایە".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەمریکا بەرژەوەندیەکانی ئیسرائیل پێش دەخات و وتویەتی "ترەمپ دروشمی 'سەرەتا ئەمریکا'ی گۆڕیوە بۆ 'سەرەتا ئیسرائیل' کە هەمیشە بە واتای 'ئەمریکا لە کۆتایی' دێت".
ئەو وێنەی عەباس عێراقچی پۆستی کردوە لەگەڵ نوسینەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ ساڵی ٢٠١٢ وتویەتی "ئێستا کە ژمارەکانی ڕاپرسییەکەی ئۆباما بەرەو داڕمان دەچن - چاوەڕوان بن هێرش بکاتە سەر لیبیا یان ئێران. ئەو بێهیوا بووە".
ئەم بەیانییە هێرشی چڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد و ئێرانیش وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.
وێنەی پۆستەکەی دۆناڵد ترەمپ: