سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال پەیامێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران و وەڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ هێرشەکان.
یەک شەممە، ١ ئادار ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند " ئێران هەر ئێستا رایگەیاند کە ئەمرۆ هێرشێکی زۆر قورس دەکەن، قورستر لە هەر هێرشێک کە تاوەکو ئێستا ئەوان رووبەڕووی بوونەتەوە، بەڵام باشترە ئەو کارە نەکەن، چونکە ئەگەر بیکەن، ئێمە بە هێزێک لێیان دەدەین کە پێشتر هەرگیز نەبیندرابێت".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا دۆناڵد ترەمپ نوسیویەتی " سوپاس بۆ سەرنجتان لەسەر ئەم بابەتە!".
شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.