ئیسماعیل بەقائی: هەوڵدان بۆ سزادانی ئێران دەستدرێژیەکی دڕندانەیە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بەرامبەر سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا پیشاندا بە "دەستدرێژی دڕندانە و کاری نایاسایی" ناوی دەبات.

چوار شەممە، ١١ ئادار ٢٠٢٦،ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "هەوڵدان بۆ سزادانی ئێران لەبەر پیادەکردنی مافی رەوای خۆی بۆ بەرگریکردن لە خۆی بەپێی ماددەی ٥١ پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییە درندانە و نایاسایییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رژێمی ئیسرائیل تەنیا چەواشەکارییە".

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردوە "لە کاتێکدا ئێوە دەیانەوێت سزای ئێران بدەن، خۆیان بەردەوامن لە پڕچەککردن، پاراستن و هاوکاریکردنی ئەو دەستدرێژیکارانە".

کاردانەوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ئیکس ڕایگەیاند سزای نوێ بەسەر ١٩ بەرپرس و دامەزراوەی حکومەتی ئێراندا پەسەند کراوە، "ئەمە پەیامێکە بۆ تاران کە داهاتووی ئێران لەسەر سەرکوتکردن بونیات نانرێت".




PM:07:38:11/03/2026