سوپای پاسداران: گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە

‌ئەرشیف

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، عەلیڕەزا تەنگەسیری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "بە داخستنی گەرووی هورمز بەهێزترین گورز لە دوژمنان دەدەین".

پێنج شەممە، ١٢ ئادار ٢٠٢٦، عەلیڕەزا تەنگەسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند "پابەندی فەرمانی رێبەری باڵاین و گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە".

رێبەری باڵای ئێران، موجتەبا خامنەیی لە یەکەم پەیامی خۆیدا ئەم ئێوارەیە سەبارەت بە گەرووی هورمز وتبوی "دەبێت داخستنی گەرووی هورمز بەردەوام بێت و سوود لەو داخستنەش ببینرێت".





PM:07:31:12/03/2026