دۆناڵد ترمپ: کەس نەماوە لە ئێران تا تەسلیمبوون ڕابگەیەنێت


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانەی کۆبونەوەی ئۆنلاینی ڕۆژی چوارشەممەی سەرکردەکانی وڵاتان لە G7، بە پێی سێ سەرچاوە گەشبینانە قسەی لەسەر جەنگی وڵاتەکەی و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەربڕیوە و وتویەتی "کەس نازانێت ئێستا کێ رێبەرە، بۆیە کەسیش نییە تەسلیمبوون رابگەیەنێت".

هەینی، ١٣ ئادار ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "من هەمووانم لەو شێرپەنجەیە رزگار کرد کە هەڕەشەی لە جیهان دەکرد".

لە لایەکی دیکەوە لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی FOXNEWS وتوە "هەفتەی داهاتوو قورسترین دەبێت بۆ ئێران و بە توندی هێرش دەکەینە سەریان، ئەگەر پێویست بکات هێزەکانانم یاوەریی کەشتییە بازرگانییەکان دەکات، بۆ تێپەرین بە گەرووی هوورمزدا".

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان،  ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان و یەکێک لەو ناوچانەی بوەتە ئامانج هەرێمی کوردستانە.




PM:04:31:13/03/2026