سوپای پاسداران كوژرانی سەرۆكی رێكخراوی بەسیجی پشتڕاست كردەوە

سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا كە كەمێك پێش ئێستا بڵاوكرایەوە كوژرانی پاسدار "غوڵامڕەزا سلێمانی" سەرۆكی رێكخراوی بەسیج سەر بە سوپای پاسدارانی پشتڕاستكردەوە.

لە بەیاننامەكەاهاتووە كە غوڵامڕەزا سلێمانی لە هێرشی ئەمریكا – ئیسراییل كوژراوە.

بەیاننامەكە باس لەوە دەكات كە سەرۆكی بەسیج لەماوەی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراقەوە هەتا ئێستا خزمەتی بە كۆماری ئیسلامی كردوە.


بەیاننامەكەی سوپای پاسداران لەكاتێكدایە ئەمرۆ میدیاكانی ئیسراییل هاوكات كوژرانی عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی بڵاوكردەوە بەڵام تا ئێستا ئێران ئەم هەواڵەی پشتڕاست یان رەت نەكردوەتەوە.




PM:09:58:17/03/2026