موشەکەکانی ئێران
دواجار پاڵاوگەیەکی نەوتیان لە باکووری ئیسرائیل پێکا و هۆشداری لە لێکەوتەی مەترسیدار
دەکرێت.
دەستەی پەخشی میدیایی
ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٣- ٢٠٢٦، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەوە،
مووشەکانی ئێران، لە شاری حەیفای باکووری ئیسرائیل پاڵاوگەیەکی نەوتیان کردووەتە
ئامانج و بەهۆیەوە دووکەڵێکی چڕ لە دەوروبەری پاڵاوگەکە بەرز دەبێتەوە.
هەروەها ئاماژەیداوە،
بەهۆی پێکانی پاڵاوگەکە مەترسی دزەکردن و بڵاوبوونەوەی ماددەی مەترسیدار دەکرێت.
بە وێرەی تۆڕی هەواڵی
"کان"ـی ئیسرائیلی، تاوەکوو ئێستا ئێران نزیکەی ٨٥٠ مووشەکی بالیستی و ٤٠٠ موشەکی کڵاوەی هێشووی ئاراستەی ئامانجەکان
لە ناو ئیسرائیل کردووە، بەڵام ٣٢٠ مووشە گەیشتوونەتە ئاسمانی ئیسرائیل و %٥٠ مووشەکە
بالیستییەکان هەڵگری تەقەمەنی وێرانکەربوون.