ئیسرائیل فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی کردە ئامانج

لە هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر شاری ئەسفەهان، مەهدی قوڕەیشی، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران کوژرا.
 
 ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە ناوچەیەکی هەستیاری لە شاری ئەسفەهان کردە ئامانج، کە بووە هۆی کوژرانی مەهدی قوڕەیشی، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران.
 
قوڕەیشی بەرپرسی یەکەمی دۆسیەی مووشەکە بالیستییەکان و درۆنەکانی ئێران بوو، ناوبراو دوای کوژرانی ئەمیر عەلی حاجی زادە لە جەنگی دوازدە ڕۆژەدا، ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ئەم کەرتە هەستیارەی گرتبووە دەست.
 
ئەم هێرشە وەک گورزێکی ستراتیژیی قورس بۆ سەر ژێرخانی سەربازی و سیستەمی فەرماندەیی ئێران لەقەڵەم دەدرێت، کە ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر توانای مووشەکی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا.




PM:03:07:20/03/2026