ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە کە جێگرەوەی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دیاریکراوە.
سێ شەممە، ٢٤ ئادار ٢٠٢٦، مەهدی تەباتەبایی، یاریدەدەری پەیوەندییە گشتییەکانی سەرۆک کۆماری ئێران ەبب ئاژانسی تەسنیمی راگەیاندوە کە محەممەد باقر زوڵقەدر وەک سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەستنیشانکرا.
١٨ ئادار ٢٠٢٦، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیلدا کرایە ئامانج.
محەممەد باقر زولقەدر، لە ساڵی ١٩٥٥ لە دایکبووە، فەرماندەی خانەنشینکراوی سەربازی ئێرانە لە سوپای پاسداران، ئێستا وەک سکرتێری ئەنجوومەنی بەرژەوەندییەکانی ئێران کاردەکات و هەروەها ئەندامی هەمان ئەنجوومەنە.