رۆژنامەی وۆڵ
ستریت جۆرناڵ ئاشکرای دەکات کە وڵاتانی کەنداو لە ڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییە بەردەوامەکانیانەوە
گوشار دەخەنەسەر سەر ترەمپ بۆ ئەوەی (ئەرکەکە تەواو بکات) و پێش ئەوەی هەنگاوی تر
بنرێت، و ئێران لەناو ببات.
ڕۆژنامەی وۆڵ
ستریت جۆرناڵ لە زاری دوو سەرچاوە بلاویکردوەتەوە کە " محەمەد بن سەلمان،
شازادەی جێنشینی سعوودیە، لە لێواری بڕیاردانە بۆ بەشداریکردن لە هێرشەکاندا.".
یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بەوە کردووە، کە
چوونە ناو شەڕی پاشایەتیی سعوودیە تەنها مەسەلەی کاتە و هیچی تر.
ئاشکراشی کردوە
کە " لە هەمان کاتدا، دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەڵمەتێکی دژی ئەو سەرمایە
و داراییانە دەست پێ کردووە، کە موڵکی ئێرانن، ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر شادەماری سەرەکیی
ژیانی تاران. هاوکات ئیمارات سەرقاڵی تاووتوێکردنی ئەوەیە ئایا سوپاکەی بنێرێتە
ناو جەنگەکەوە یان نا و دژایەتی هەر ڕێککەوتنێکی ئاگربەست دەکات، کە ببێتەهۆی هێشتنەوەی
بەشێک لە توانا سەربازییەکانی ئێران بە ساغی."
رۆژنامەکە
دەڵێت" بەرپرسانی عەرەب ئاماژەیان بەوە کردووە، کە سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو،
بە تایبەتی ئیمارات و سعوودیە، لە ڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییە بەردەوامەکانیانەوە
گوشار دەخەنەسەر ترەمپ بۆ ئەوەی (ئەرکەکە تەواو بکات) و پێش ئەوەی هەنگاوی تر بنرێت،
توانا سەربازییەکانی ئێران بەتەواوی تێکبشکێنێت".