دۆخی ناوخۆی ئێران بەرەو پشێووی دەچێت


دوای مانگێک لە جەنگی ئەمەریکا – ئیسرائیل دژی ئێران دۆخی ناوخۆی ئێران بەرەوپشێوی دەڕوات، هەندێک سەرچاوەی رۆژنامەوانی ئاماژە بۆ بوونی ناکۆکی لە نێوان پزیشکان سەرۆکی وڵات و فەرماندەکانی سووپای پاسادارن دەکەن، هاوکات ئاماژەش بۆ دروستبوونی گرووپی چەکدار دەکرێت کە دژی هێزەکانی دەوڵەت چالاکی ئەنجام دەدەن.

رۆژنامەی جۆرشەلیم پۆست لە راپۆرتێکدا ئاشکرایدەکات ناكۆكیی قووڵ لە نێوان مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لەگەڵ فەرماندەی باڵای ســوپای پاسداران ئەحمەد وەحیدی لەبارەی لێكەوتی ئابووری و كۆمەڵایەتی جەنگ لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەیە. پێگەی ئێران ئینتەرناشناڵ بڵاویکردۆتەوە كە پزیشكیان ڕەخنەی توندی لە شێوازی سوپای پاســ ــداران لە بەهێزكردنی گرژییەكان لە ناوچەكە و هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ گرتووە و هۆشداری داوە کە ئەمە شوێنەواری درێژخایەن لەسەر ئابووری ئێران و پێوەندیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە جێدەهێڵێت.

هاوكات سەرۆك كۆمار داوای كردووە كە حكوومەتی ئێران بڕیاری جێبەجێكارییەكانی پێوەست بە جەنگ دەربكات، نەك سوپای پاســ ــداران، بەڵام ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی سوپای پاســ ــداران ئەمەی ڕەت كردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ماوەی زیاتر لە هەفەتەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی هێرشی گرووپی دەمووچاو پێچراوی گەڕۆک بڵاودەکرێتە بەناوی گرووپی " راکاڵ " ەوە لە ناوچەی کوردیەکان هێرشدەکەنە هێزەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و کەمینیان بۆ دەنێنەوەو چەکدارانی حکومەت بەر دەستڕێژی گوولە دەدەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا هێرشی پیادە لەلایەن ئەمەریکاوە دەکرێتە سەر چەند ناوچەیەکی ستراتیژی ئێران.




PM:02:45:29/03/2026