نوێترین لێدوانی ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کە ئەمڕۆ چوار شەممە رایگەیاند دەڵێت" بەردەوامدەبین لە لێدانی سەربازی ئێران تا گەرووی هورمز دەکاتەوە".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند " رژێمی ئێران هەر ئێستا داوای ئاگربەستی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە".
لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت " پرسی ئاگربەست لەگەڵ ئێران تەنها ئەو کاتە تاوتوێ دەکەین کە گەرووی هورمز کراوە و ئازاد بێت."
لەبارەی رابەری نوێوە موجتەبا، ترەمپ دەڵێت "سەرۆکی نوێی ڕژێمی ئێران کەمتر توندڕەوە و لە سەرۆکەکانی پێش خۆی و زیرەکتریشە".
ترەمپ جەختیکردەوە و وتی "دووبارەی دەکەمەوە، سەرۆکی ڕژێمی ئێران داوای لە ئەمریکا کردووە شەڕ ڕابگیرێت."
ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەمشەو لەبارەی ئەو شەڕەوە دۆناڵد ترەمپ وتارێک پێشکەشی خەڵکی ئەمەریکا بکات، زانیارییە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێشبینی دەکرێت لە وتارەکەدا سەرۆکی ئەمەریکا باسی ئاگربەست و کشانەوە لە هاوپەیمانی ناتۆ و کێشە ناوخۆیەکانی ئەمەریکا بکات.