سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی محەممەد عەلی فەتحعەلیزادە، یەکی لە فەرماندە باڵاکانی ئەو سوپایەی راگەیاند.
رۆژی پێنجشەممە، ٢ی نیسانی ٢٠٢٦ سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەو بەرپرسە باڵایەی سوپای پاسداران له هێرشەکانی دوێنێ چوارشەممە کوژراوە و فەرماندەی فەرماندەیی هێزی تایبەتی فاتحینە کە یەکێک لە هێزە گرنگەکانی سوپای پاسدارانە.
هێزی فاتحین کە سەر بە سوپای محەممەد رەسوڵەڵایە و بەهۆی چەکی پێشکەوتوو، هێزی باڵای درۆنی و دەستەی پەرەشووتی، فاتحین بە یەکێک لە هێزە گرنگەکانی سوپای پاسداران دادەندرێت. دەستەی فەرماندەییەکەی لە شاری تارانە و لە هەموو پارێزگاکانی رۆژەهەڵاتی کوردستان و ئێران بارەگای هەیە.