ترەمپ بۆ ئێران: ئەمشەو تەواوی شارستانییەتێک دەمرێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیال پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران کردوە و دەڵێت "ئەمشەو تەواوی شارستانییەتێک دەمرێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە. من نامەوێت ئەوە رووبدات، بەڵام پێدەچێت رووبدات".

سێ شەممە، ٧ نیسان ٢٠٢٦، دۆناڵد ترمپ نوسیویەتی "هەرچەندە، ئێستا کە گۆڕانکاریی تەواوەتی و هەمەلایەنەمان لە رژێمدا هەیە، کە تێیدا عەقڵی جیاوازتر، زیرەکتر و کەمتر توندڕەو زاڵ دەبن، رەنگە شتێکی شۆڕشگێڕانەی ناوازە رووبدات، کێ دەزانێت؟ ئەمشەو بۆمان دەردەکەوێت، کە یەکێکە لە گرنگترین ساتەکانی مێژووی درێژ و ئاڵۆزی جیهان. ٤٧ ساڵ لە سەرانەوەرگرتن، گەندەڵی و مردن، دواجار کۆتایی پێ دێت. خودا گەلی مەزنی ئێران بپارێزێت".
 
بەپێی دوایین هۆشداریی ترەمپ لەبارەی کاتی هێرشکردنە سەر ژێرخانەکانی وزەی ئێران، کاتژمێر ٨:٠٠ ی شەوی سێ شەممەی بەکاتی واشنتن داناوە، کە دەکاتە ٣:٠٠ ی بەرەبەیان بەکاتی هەولێر




PM:03:44:07/04/2026