دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا لە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند هێ''زەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدا دەمێننەوە و ئەگەر مەرجەکانی ڕێککەوتنە نوێیەکە جێبەجێ نەکرێن، جەنگێکی زۆر گەورەتر و کتوپڕتر لەوەی کە تا ئێستا بینراوە دژی ئێران دەستپێدەکەنەوە.''
ترەمپ جەختی کردەوە کە سەرجەم کەشتییە جەنگییەکان و فڕۆکەکانیان بۆ تێکشکاندنی "دوژمنێکی لاوازکراو" لە ناوچەکەدا دەمێننەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای وڵاتەکەی خەریکی خۆ پڕچەککردنە و بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەرکی داهاتوو و سەرکەوتنی گەورەترە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و دەبێت گەرووی هورمزیش بە تەواوەتی بە ڕووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا بە کراوەیی بمێنێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی پەیامەکەیدا بە بەکارهێنانی دروشمی "ئەمریکا گەڕایەوە" پەیامێکی توندی بۆ جیهان و ناوچەکە نارد کە وڵاتەکەی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئامادەی گرتنەبەری هەموو بژاردە سەربازییەکانە و هیچ پاشەکشەیەک لە مەرجەکانی بەرانبەر تاران ناکات.