سوپای ئیسرائیل کوژرانی سکرتێری شەخسیی نەعیم قاسمی لە بەیروت ڕاگەیاند

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا لە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ئاشکرای کرد کە توانیویانە عەلی یوسف حەرشی سکرتێری شەخسی و ڕاوێژکاری نزیکی نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان لە شاری بەیروت بکوژن کە ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگی هەبووە لە بەڕێوەبردنی ئۆفیسی ئەمینداری گشتیی ئەو حزبەدا.

بەپێی زانیارییەکانی ناو ڕاگەیەندراوەکە ئیسرائیل لە درێژەی هێرشەکانیدا بۆ سەر لوبنان توانیویەتی دوو دەروازەی سەرەکیی گواستنەوەی چەک کە حزبوڵا بۆ گەیاندنی هاوکاریی سەربازی بۆ باشووری ڕووباری لیتانی بەکاری دەهێنان پەک بخات.

هاوکات ١٠ پێگەی هەڵگرتنی چەک و سەکۆی موشەک و چەندین ناوەندی فەرماندەیی لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج و ئەمەش وەک گورزێکی هەواڵگری و سەربازیی نوێ بۆ سەر حزبوڵا هەژمار دەکرێت.



PM:12:46:09/04/2026