هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران راگەیاندراوێک و دیمەنێکی چاودێری درۆنی لە گەرووی هورمز بڵاوکردەوە و دەڵێت "هەموو هاتووچۆکان لەژێر کۆنترۆڵماندایە".
یەک شەممە، ١١ نیسان ٢٠٢٦، هێزیی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند "بە درۆن چاودێریی وردی بارودۆخی راستەقینەی گەرووی هورمز دەکرێت، هەموو هاتووچۆکردن و نەکردنەکان لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی هێزە چەکدارەکاندایە، هەر جۆرە جووڵەیەکی هەڵە، دووژمن لەناو تەنگەکەدا تووشی گەردەلوولێکی کوژەر دەکات".
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی سەبارەت بە دانوستاندنەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بڵاوکردەوە و لە بەشێکیدا نوسیویەتی "هێزی دەریایی ئەمریکا دەستبەجێ دەست دەکات بە گەمارۆدانی هەر کەشتییەک کە بیەوێت بچێتە ناو گەرووی هورمز یان لێی بێتە دەرەوە، فەرمانم بە هێزی دەریایی دا هەر کەشتییەک لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بپشکنن و دەستی بەسەردا بگرن کە سەرانە و باجی بە ئێران دابێت بۆ تێپەڕبوون".