ئیسرائیل ئامادەباشیی سەربازیی تەواو ڕادەگەیەنێت

لە کاردانەوەی پاشگەزبوونەوەی ئێران لە سازشکردن لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد و شکستهێنانی گفتوگۆکان.

ئیسرائیل وەک هەنگاوێکی کردەیی بەرامبەر بەم پەرەسەندنە، تەواوی هێزە سەربازییەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشیی توندەوە و ئیال زامیر سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل فەرمانی بە هێزەکان کردووە ڕێکارە جەنگییە ڕێکخراوەکان جێبەجێ بکەن، کە ئەمەش ئاستێکی بەرزی ئامادەکارییە و زۆرجار پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان ڕادەگەیەنرێت.

هاوکات ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری داوە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٦ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی ئەم بڕیارە و دۆخی ناوچەکە ئەنجام بدات.

شکستی دانوستانەکان کە ڕۆژی شەممە بەڕێوەچوو، سەرەڕای هەبوونی هەندێک خاڵی هاوبەش، بەهۆی سووربوونی تاران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی و ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە سازشێک بووە کە ئەمەش واشنتنی ناچار کرد بژاردەی سەربازی و گەمارۆی دەریایی بگرێتە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە پەرەسەندنی تواناکانی ئێران بکات، ئەم بارگرژییە نوێیەش ناوچەکەی خستووەتە بەردەم ئەگەرێکی بەهێزی دەستپێکردنەوەی پێکدادانی سەربازیی گەورە.



PM:07:48:12/04/2026