ژنێکی خۆکوژ لە ئیستانبول خۆی تەقاندەوە

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە ژنێكی خۆكوژ لە ناوەندی پۆلیس لە گەڕەكی سوڵتان ئەحمەد لە شاری ئیستانبول خۆی تەقاندەوە.

بەپێی راپۆرتێكی هەواڵنێری فەرەنسا، ژنە خۆكوژەكە لە گەڕەكی سوڵتان ئەحمەد خۆی تەقاندنەوە كە یەكێك لە قەرەباڵغترین گەڕەكەكانی ئیستانبولە‌و بەهۆی ئەو تەقینەوەیە دوو پۆلیس برینداربوون كە دۆخی یەكێكیان روو لەخراپییە.

تائێستا هیچ گروپ‌و لایەنێك بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ.



PM:10:40:06/01/2015